ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕی ئێران و ئیسرائیل هەیە

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 470 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

 
شارپرێس:

بەگوێرەی هەندێک ئاژانس، ئێران پەیامی بۆ ئەمریکا ناردووە لەڕێگەی نێوەندگرانەوە، ڕایگەیاندووە کە هێرشێکی بەرفراوان دژی ئیسرائیل دەستپێدەکات ئەگەر ئیسرائیل بەرزاییەکانی عەلی تاهیر لە باشوری لوبنان بکاتە ئامانج، بەتایبەتی لە قەزای نەبتییە، لە باکوری ڕوباری لیتانی.

هێزەکانی ئیسرائیل چەندین جار هەوڵیان داوە دەست بەسەر ئەم بەرزاییانەدا بگرن کە نزیکەی ٦٠٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزن، دامەزراوە بەرگرییە ژێرزەمینییەکانی حزبوڵای لوبنان لەخۆدەگرن و وەک پێگەیەکی بەرگری ستراتیژی گرنگ بۆ گروپەکە لە بەرامبەر هەر پێشڕەوییەکی ئیسرائیل بەرەو باشوری لوبنان کاردەکەن.

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ئیسرائیل هەوڵی گرتنی بەرزاییەکانی داوە بەڵام ڕووبەڕووی بۆسەی حزبوڵا بووەتەوە. لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا هێزەکانی ئیسرائیل ئۆتۆمبێل و تانکی سەربازییان کۆکردۆتەوە وەک ئامادەکارییەک بۆ هێرشکردنە سەر ئەم پێگانە، هەروەها ئیسرائیل سێ ڕۆژ لەمەوبەر هێرشێکی ئاسمانی بۆسەر بەرزاییەکان دەستپێکرد و چەند شوێنێکی کردە ئامانج.

له بەرامبەردا ئیسرائیل له ڕێگەی وەزیری بەرگری وڵاتەکەوه هەڕەشەی کرد که هەر هێرشێکی ئێرانی که ئیسرائیل بکاته ئامانج، به وەڵامێکی بەرفراوان له دژی ئێران ڕووبەڕوو دەبێتەوه و ئێران بۆ سەردەمی تاریکی دەگەڕێننەوە.