سوریا پاشماوه‌ی چه‌كی كیمیایی ڕژێمی ئەسەد له‌ناوده‌بات

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 241 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

حكومه‌تی سوریا ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئاگادارکردوەتەوە کە دەستیان کردوە بەپرۆسەی لەناوبردنی ماددە کیمیاییەکانی سەردەمی بەشار ئەسەد.


ئیبراهیم عەلەبی، نوێنەری سوریا لە نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند، " لەهەنگاوێکی بێوەنەدا دەستمانکرد بە لەناوبردنی پاشماوەی چەک و ماددە کیمیاییەکانی سەردەمی رژێمی پێشوی سوریا، کە ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە سوریا هیچ ڕوداوێکی لەوشێوەیەی بە خۆیەوە نەدیوە ".

ئەوەشیخستەڕوو،" ئامانجمان لەم هەنگاوە پاراستنی گەلی سوریایەم بۆ ئەوەی ئەو چه‌ك و مادده‌ كیمیاییانه‌ نەکەونە دەستێكی هەڵەوە ".

لەمانگی ئابی ساڵی 2013 سوپای سوریا تۆمەتبار کرا بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەو ناوچانەی کە لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە کۆنترۆڵکرابون، بەپێی ئامارەکانیش، بەهۆی ئەو هێرشانەوە زیاتر لە هەزار و 400 کەس گیانیان لەدەستداوە.