شارپرێس:
میدیای تورکی بڵاویکردەوە، چاوەڕان دەکرێت تاوەکو 1ـى تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، گەریلاکانی پەکەکە
کەمپ و ئەشکەوتەکانیان لە 72 خاڵ لە مەتینا، حەفتانین، زاپ، ئاڤاشین و باسیان، چۆڵ
بکەن.
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی نەفەسی تورکی، سەرەتا پەکەکە زانیاری لەبارەی
پێگە و کۆگاکانی چەک بە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدات، دواتر دەزگای هەواڵگری
تورکیا (میت) لەوبارەیەوە ڕاپۆرتیک ئامادە دەکات و رادەستی ئەنجومەنی ئاسایشی
نەتەوەیی تورکیای دەکات.
ئەوەشخراوەتەڕوو، نزیکەی سێ هەزار و800 ئەندامی پەکەکە کە لە18 کەمپدان، لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان چەکەکانیان
ڕادەست دەکەن، کە بریتین لە
ئامێدی و کانی ماسێ لە دهۆک، بناری قەندیل و کۆیە لە هەولێر و ڕانیە و سەیدسادق لە
سلێمانی.
رۆژنامەکە باسی لەوەشکردوە، دوای ئەو هەنگاوە تورکیاش ئەو
ڕادەستکردنە پشتڕاست دەکاتەوە، پاش ئەوەش ئەندامانی پەکەکە دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ
باکوری کوردستان و تورکیا.