شارپرێس:
پرۆژەی
ڕوناکی ڕایگەیاند، لێخۆشبونی %50 ـی قەرزی کۆنی کارەبای پێش پرۆژەی ڕوناکی تا 10ـی
ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، دەشڵێت، وادەکەی بە هیچ جۆرێک درێژ ناکرێتەوە.
تیمی
پرۆژەی ڕوناکی ئاشکرایکرد، تاکو ئێستا نزیکەی 380 هەزار هاوبەش لە لێخۆشبونی 50%ی قەرزی پێش ڕوناکی سودمەندبون
و زیاتر لە دوو ملیۆن پارەدان لە ڕێگەی "ئی-پسوولە"وە ئەنجامدراوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەم لێخۆشبونە تا 10ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و
وادەکەی بە هیچ جۆرێک درێژ ناکرێتەوە بۆ هیچ کەسێک.