شارپرێس:
مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندوە کە عێراق لەڕوبەڕوبونەوەی قەیرانی گەروی هورمزەوە پەڕیوەتەوە بۆ قۆناغی لەگەڵ هەڵکردن و کۆنتڕۆڵکردنی.
هەروەک ئاماژەی بەهەوڵەکانی حکومەت کردووە بۆ دەستەبەرکردنی ئاستی هەناردەکردنی نەوتی پێش جەنگ، بەدور لەگەروی هورمز.
ساڵحى بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع)ی ڕاگەیاندوە،"حکومەتی ئێستا لەسایەی قەیرانێکی گەورەو دەرەکیدا بەهۆی جەنگی هورمز یان دۆخی جیۆپۆلەتیکی هورمزەوە دەستبەکار بوو، عێراقیش لەڕوبەڕوبونەوەی قەیرانەکەوە پەڕییەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی".
ڕونیشی کردۆتەوە، لەحاڵەتی بەردەوامی قەیرانی گەروی هورمز، عێراق ڕودەکاتە هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی وڵاتانی دراوسێ.
هەروەها جەختی کردۆتەوە کە عێراق هەوڵدەدات 3.4 ملیۆن بەرمیلەکەی پێشوو لەڕێگای وڵاتانی دراوسێ هەناردە بکاتەوە کە پێشتر 80% بۆ 85%ی لەڕێگەی هورمزەوە هەناردە دەکرا.