چوارچێوەی هەماهەنگی باسی یاسا چارەنوسسازەکەی هەرێمی کوردستان دەکات

عیراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 470 جار خوێندراوه‌ته‌وه


هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی تاوتوێی پەسندکردنی چەند پڕۆژە یاسایەک دەکات، کە یەکێکیان پەیوەندیی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە.

شەوی دووشەممە چوارچێوەی هەماهەنگی لە نووسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر کۆبووەوە، بە گوێرەی ڕاگەیەنراوێک لە کۆبوونەوەکەدا باس لە تەواوکردنی هەنگاوەکان بۆ پەسندکردنی چەند پڕۆژەیاسایەک کراوە کە بریتین لە پڕۆژەیاساکانی دەستەی حەشدی شەعبی، نەوت و گاز، ئەنجوومەنی فیدراڵی و دادگای باڵای فیدراڵی.

یاسای حەشدی شەعبی لە خولی پێشووی پەرلەمان تاوەکو قۆناغی دەنگدان رۆیشت و لەلایەن حکومەتەوە کشێنرایەوە، هەروەها یاسای نەوت و گاز لە ساڵی 2007ەوە کاری لەسەر دەکرێ، یاسای ئەنجوومەنی فیدراڵیش لە خولی پێشوو ئامادەکرا بەبێ ئەوەی هەنگاو بۆ پەسندکردنی بنرێ.