شارپرێس: بڕیارە ئەمڕۆ جارێكی دیكە، مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كۆببێتەوە. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست شارپرێس کەوتون لەکۆبونەوەکەدا کۆبونەوەی یەکێتی لەگەڵ پارتی و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت تاوتوێدەکرێت.