تەکنەلۆجیایەکی نوێی پزیشکی ڕێگە خۆش دەکات بۆ چارەسەری وردتری جەڵتەی مێشک

تەندروستی

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 243 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژەران بەشدارییان لە یەکەم تاقیکردنەوەی مرۆڤیدا کرد بۆ بەکارهێنانی سیمێکی باریک کە بە هەستەوەری کارەبایی ئامادەکراوە، بەمەبەستی دیاریکردنی تایبەتمەندییەکانی جەڵتەی مێشک و کێشانی نەخشەی پێکهاتەکەی لە کاتی ڕاستەقینەدا لە کاتی پرۆسەی لادانیدا.

 
ئەم سیمە ناوی Clotild ە و لەلایەن کۆمپانیای تەکنەلۆجیای پزیشکی Sensome پەرەی پێدراوە. سیمەکە لە ڕێگەی قەستەرەوە دەکرێتە ناو دەمارەکانی خوێن و هەستەوەرە بچووکەکانی سەری، تایبەتمەندییە کارەباییەکانی شانەکانی دەوروبەری دەپێون.

لەبەر ئەوەی جیاوازی هەیە لە نێوان تایبەتمەندی کارەبایی خڕۆکە سوورەکانی خوێن، پەڕەکەکانی خوێن و دیواری خوێنبەرەکان، ئامێرەکە دەتوانێت لە کاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکەدا جیاوازییان لە نێواندا بکات. ئەمەش زانیاریی لەسەر جۆر، شوێن و قەبارەی جەڵتەکە دەداتە پزیشکان.

تاقیکردنەوەکە لەسەر 41 نەخۆش لە نەخۆشخانەکانی ئوسترالیا و فەرەنسا ئەنجامدرا. ئامێرەکە وردبینی 0.97ی تۆمارکرد بۆ دیاریکردنی جەڵتەی دەوڵەمەند بە

خڕۆکەی سوور و وردبینی 0.94 بۆ جەڵتەی دەوڵەمەند بە پەڕەکەکانی خوێن.

هەروەها توانرا دیواری خوێنبەرەکانو درێژی جەڵتەکە دەستنیشان بکەن بێ پێویستبوون بە دەرزیلەلێدانی ماددەی تایبەت.

ئەم توێژینەوەیە بە سەرپەرشتی دکتۆر ئەندرو تشیۆنگ لە ئوسترالیا و ئیمریک ڕوشۆد لە فەرەنسا ئیس جێبەجێکرا و لە گۆڤاری NeuroInterventional Surgery بڵاوکرایەوە. گرنگی ئەم تەکنەلۆجیایە لەوەدایە کە یارمەتی پزیشکان دەدات ڕێگەی چارەسەرەکە لەگەڵ باری تایبەتی هەر نەخۆشێکدا بگونجێنن.