مەرجی نوێی ئێران بۆ کردنەوەی گەروی هورمز ئاشکرادەکرێت

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 615 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

میدیاکانی ئێران زانیاری نوێ لەبارەی کۆبونەوەی ئەمڕۆی هەردوو شاندی ئێران و ئەمریکا ئاشکرادەکەن، کە تێیدا بەرپرسانی تاران مەرجی کردنەوەی گەروی هورمزیان بە لایەنی ئەمریکی راگەیاندوە.


بەپێی ئەو هەواڵەی میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاویانکردوەتەوە، ئەمڕۆ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە نیویۆرک لەگەڵ ستیڤ ویکتۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ کۆبوەتەوە.

میدیاکان ئەوەشیان ئاشکراکردوە، ئێران بەمەرجی هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی و ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی ئێران و کۆتاییهێنان بە شەڕ لەسەرجەم بەرەکاندا، ئامادەیە گەروی هورمز بکاتەوە.