ئیسرائیل گەشتە ئاسمانییەكانی ڕاگرت

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 490 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میدیاکانی ئیسرائیل ئاشكرایانكرد، دەزگای ئاسایشی گشتیی ئیسرائیل شاباک بەهۆی مەترسییە ئەمنییەکانەوە، گەشتە ئاسمانییەکانی کۆمپانیاکانی ئیسرائیلی بۆ ئیمارات قەدەغە کردوە.


کەناڵی 12ی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، شاباک رێگری لەکۆمپانیاکانی "عال، ئیسراێر و ئەرکیا" دەکات لەنیشتنەوە لە ئیمارات. بڕیارەکە تا مانگی تشرینی یەکەم کاریگەر دەبێت، بەڵام پێشبینی دەکرێت بۆ مانگی تشرینی دوەمیش درێژبکرێتەوە.

سەرچاوەیەکی باڵا لەیەکێک لەکۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی ئیسرائیل، هۆشداریدا رێگرییەکە دەبێتە هۆی زیانی ملیۆنان شیکل بۆ کۆمپانیاکان. 
هاوکات کۆمپانیای فلای دوبەی ڕۆژانە 10 گەشت لەتەلئەڤیڤەوە بۆ دوبەی و کۆمپانیای ئیتیحادیش 6 گەشتی ڕۆژانە بۆ ئەبوزەبی دەکەن.

کەناڵی 15ی ئیسرائیلی ڕونیکردەوە، بەردەوامبونی شاباک لەسەر رێگریکردن لەگەشتەکان، ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی سەدان بلیت بۆ ئەو کەسانە زیاد دەکات کە گەشتیان لەگەڵ کۆمپانیا ئیسرائیلییەکان گرتووە.

بەپەلە