دابەشکردنی موچەی مانگی نۆ دەستیپێکرد

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 265 جار خوێندراوه‌ته‌وه


وەزارەتی دارایی عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ-ی فەرمانبەرانی راگەیاند، سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ شارپرێس ئاشکرایکرد، هیچ کێشەیەک لە هاتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا نیە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە شارپرێس-ی راگەیاند، هاوشێوەی مانگەکانی رابردوو لە سەرەتای مانگی 10 مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەران بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت، هاوکات وتیشی، بەهۆی ئەوەی هەناردەی نەوتی عێراق گەیشتووەتە نزیکەی چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، لەئێستادا بەشێک لە کێشەی داهاتی عێراق چارەسەربووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دارایی عێراق دابەشکردنی موچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی عێراقی ڕاگەیاند، لەگەڵ ئەوەی بەراورد بە ڕابردوو چەند ڕۆژێک دواکەوتووە.