داوای كۆبونەوەیەكی بەپەلەی لایەنە عێراقییەكان دەكرێت

عیراق

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 472 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق لە داوای کۆبونەوەیەکی بەپەلەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەكات بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی بڕیاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان و بەشداریکردن لەسەپاندنی گەمارۆ بەسەر ئێران.

هومام حەمودی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق،  لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، داوای کۆبونەوەیەکی بەپەلەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەكات بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی بڕیاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان و بەشداریکردن لەسەپاندنی گەمارۆ بەسەر ئێران.

ئەم داوایە لەکاتێکدایە ژمارەیەک لەسەرکردەی حزبە سیاسییە شیعەکان و ئەندامانی پەرلەمانی عێراق، هەڵمەتێکی فراوانیان بۆ ڕەتکردنەوەی بڕیاری ڕاگرتنی گەشتەکان لەگەڵ ئێران دەستپێکردوە.