شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، لەرێگەی نێوەندگیرەکانەوە چاوەڕێی هەڵوێستی کۆتایین بۆ ئەوەی بڕیاری خۆیان بدەن.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ڕایگەیاند،" کاردانەوەی سەرۆک ترەمپمان لەبارەی پێشنیازەکەمان گوێ لێبوو. چاوەڕێی نێوەندگیرەکان دەکەین بۆ ئەوەی هەڵوێستی کۆتایی ئەمریکامان پێ بگەیێننن. لەسەر بنەمای ئەو هەڵوێستانە، ئێمەش بڕیاری خۆمان دەدەین".
عێراقچی ڕاشیگەیاند،"بۆ ئەو کێشەیەی لەگەڵ واشنتۆن هەمانە، جگە لە دانوستاندنێکی دادپەروەرانە کە گەرەنتیی مافی گەلەکەمان بکات و خواستە رەواکانمان بەدی بێنێت، هیچ چارەسەرێکی دیکە نییە."
ئەم قسەیەی عێراقچی دوای ئەوە دێت، دوێنێ شەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێشنیازەکەی ئێرانی بۆ کردنەوەی تەنگەی هورمز ڕەتکردوەتەوە.