وەزارەتی ناوخۆ سیستمی نوێی ئەلیكترۆنی ڕاگەیاندو لەبارەی ئوتۆمبێلە بێ سەرەتاكانیشەوە بڕیاردرا

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 649 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم ئاشكرایكرد، سیستەمێکی نوێی ئەلیکترۆنیی بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانی تۆمارکردن و بەناوکردنی ئۆتۆمبێل جێبەجێدەكرێت، وەك هەنگاوەکانی حکومەت بۆ بەدیجیتاڵکردنی کەرتی خزمەتگوزاری.


هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەیانەوێت پارەدانی سزای هاتوچۆش بکرێت بەئەلیکترۆنی، بەو پێیەی بەپشتبەستن بەسیستەمی بایۆمەتری، سەرجەم پڕۆسە دیجیتاڵییەکان زۆر ئاسانتر دەبن.

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی دۆسیەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکانیشەوە، ڕایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک نابێت ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە لەسەر شەقامەکان بن، چونکە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا سەلامەت نییە بۆ هاوڵاتییان.