شارپرێس:
لەزۆربەی شارەكانی سعودیە بڕیاردرا بۆ ماوەی هەفتەیەک قوتابخانەکان دابخرێن و خوێندن بکرێتە ئۆنڵاین.
حکومەتی سعودیە بڕیاریداوە بۆ ماوەی یەک هەفتە، لەڕۆژی یەکشەممەوە تاوەکو پێنجشەممە، دەوام لەسەرجەم قوتابخانەکانی شاری ڕیاز ڕابگرێت و پرۆسەی خوێندن بەشێوازی ئۆنڵاین بەڕێوەبچێت.
ئەم بڕیارەی حكومەت لەڕێگەی بلاتفۆرمە ئۆنلاینەكانەوە بڵا,كراوەتەوەو ئاڕاستەی سەرجەم دایك و باوكان و قوتابییان و کارمەندانی قوتابخانەکان كراوە.
هاوكات لەم ماوەیەدا هێرشی حوسییەكان بۆ سەر سعودیە زیادیكردوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، دوای ئەوەی ترەمپ دوایین پێشنیاری ئێرانی ڕەتکردەوە بۆ ڕێکەوتن بۆ کردنەوەی گەروی هورمز، چاودێران پێیان وایە ئەگەری ئەوە هەیە دەستپێکی ژمارەیەک گورزی نوێی سەربازی بێت لەئێران بۆ کردنەوەی تەواوەتی گەروەکە لەڕێی هێزەوە.