شارپرێس:
مەسروربارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی فاینانشیەڵ تایمز، کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکای لەعێراق بەهەنگاوێکی"شەرمەزاری"و مەترسیدار وەسف کردو ڕایگەیاند، کە ئەم بڕیارە هاوپەیمانەکوردەکانی واشنتن لەبەردەم هێرشەکانی ئێراندا بێبەرگری و لاواز دەهێڵێتەوە.
مەسروربارزانی ئاماژەی بەوەدا کە کشانەوەی هێزەکان لەکاتێکی زۆر هەستیاردا ئەنجامدەدرێت، بەجۆرێک کە هەرێمی کوردستان لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگی ئەمریکا و ئێرانەوە ڕووبەڕووی زیاتر لەهەزار درۆن و موشەک بۆوەتەوەو تەنانەت لەناوەڕاستی ئابیشدا ئۆفیسی سەرۆکی حکومەت لەهەولێر کرایە ئامانج.
سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە سەرەڕای هەڕەشە ڕاستەقینەکان، هەرێم هیچ سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانیی سەربەخۆی نییە .
هەروەها هۆشداریدا کە دروستبونی بۆشایی ئەمنی و ڕەتکردنەوەی چەکدانانی گروپە چەکدارە شیعەکانی نیزیک لەئێران، سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی دەستوریی هەرێم دەخاتەمەترسییەوە.
بارزانی بەراوردی دۆخەکەی بەهەڵەکەی ساڵی 2011ی ئیدارەی باراک ئۆاما کرد کە بوە هۆی دروستبونی بۆشایی ئەمنی و سەرهەڵدانی داعش و جەختی کردەوە کە واشنتۆن پەیامێکی ڕون بۆ هاوپەیمانەکانی دەنێرێت سەبارەت بەوەی نەتوانراوە پشتیان پێ ببەسترێت.
