عێراق سیستمی بەرگری ئاسمانی لەدوو وڵات دەكڕێت

عیراق

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 370 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حکومەتی عێراق بەفەرمی ڕێککەوتنی لەگەڵ تورکیاو فەڕەنسا بۆ کڕینی سیستمی پێشکەوتوی بەرگریی ئاسمانی ڕاگەیاند.


حكومەتی عێراق لەڕاگەیەندراوێكی فەرمیدا ئاشكرایكرد، بەمەبەستی پاراستنی سەروەریی وڵات و بەهێزکردنی تواناکانی بەرگری، حکومەتی عێراق ڕێککەوتنی فەرمی لەگەڵ تورکیاو فەرەنسا ئەنجامدا بۆ کڕینی سیستمی پێشکەوتووی بەرگریی ئاسمانی، تا دوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بەکالبێتەوە.

مەحمود شەممەری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد کە تورکیا ڕەزامەندیی لەسەر داواکارییەکە داوە، هاوكات دوای سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ پاریس، فەرەنساش گرێبەستێکی هاوشێوەی پەسەند کردوە بەمەبەستی پڕچەککردنی سوپای عێراق بەتەکنەلۆژیای سەربازیی مۆدێرن.