هاتوچۆ ڕێنمایی نوێ بۆ مۆڵەتی تەكسی و ماتۆسكیل بڵاودەكاتەوە

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 301 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ ڕێنمایی نوێی بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی تاکسی بڵاوکردەوە.


لەڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت، نوێکردنەوەی مۆڵەتی تاکسی مەرجی هێنانی ئەستۆپاکی لەبەڵگەکانی تاوانی بۆ زیادکرا.

هاوكات، پێشکەشکردنی داواکاری بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێریی ماتۆڕسکیل ڕێکخراوەتەوەو دوا مۆڵەت بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی مۆڵەتی ماتۆڕسکیل تاوەکو 10/10/2026 دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ کۆمەڵێک ڕێکاری کارگێڕیی نوێی بۆ شۆفێرانی تاکسی و لێخوڕانی ماتۆڕسکیل دەرکردوە، بەجۆرێک نوێکردنەوەی مۆڵەتی تاکسی بە وەرگرتنی پشتگیریی بەڵگەکانی تاوانەوە دەبەستێتەوە، هاوکات وادەیەکی دیاریکراویش بۆ مامەڵەی مۆڵەتی ماتۆڕسکیل دادەنێت.

لەکاتی نوێکردنەوەی مۆڵەتدا، پێویستە دوای تەواوکردنی لیژنەی پزیشکی ڕاستەوخۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ بکرێت، لەهاتوچۆ نوسراوی فەرمی بۆ شۆفێر دەکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیی بەڵگەکانی تاوان تا پشتگیریی ئەستۆپاکی بهێنێت.

لەتەوەرێکی دیکەی ڕێنماییەکاندا، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ مەرجەکانی بۆ خوازیارانی دەرهێنانی مۆڵەتی ماتۆڕسکیل ڕاگەیاندوە؛ بەگوێرەی بڕیارەکە پێویستە سەرەتا داواکار سەردانی بەشی مۆڵەت بکات بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم و ئاراستەکردنی بۆ لیژنەی پزیشکی، هاوکات دوا وادەش بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی پێدانی مۆڵەتی ماتۆڕسکیل تاوەکو 10/10/2026 دیاریکراوە.