شارپرێس:
بەهۆی
گورانی وتنی بەبێ سەرپۆش، دادگای قوم لەئێران سزای لێدانی 74 جەڵدی بەسەر پەرستۆ ئەحمەدی، خانمە گورانیبێژی ئێرانی و هەشت کەسی دیکەدا سەپاند،
رێکخراوی لێبوردەی نێودەوڵەتیش داوا لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەکات سزاکە جێبەجێ
نەکەن.
مانگی
حوزەیرانی رابردوو دادگای قوم سزاکەی بەسەر ئەو گۆرانیبێژەدا دەرکرد و بڕیاریدا بۆ
ماوەی دوو ساڵ هیچ گەشتێک بۆ دەرەوەی ولات نەکەن و لەو ماوەیەدا هەموو جۆرە کارێکی
هونەری لێ قەدەغە کراوە، بەڵام رێکخراوی لێبوردەی نێودەوڵەتی داوای هەڵوەشاندنەوەی
سزاکانی سەر پەرستۆ ئەحمەدی و هەشت کەسەکەی دیکە دەکات.
سەرەتای
چیرۆکەکە بۆ مانگی کانونی یەکەمی 2024 دەگەڕێتەوە، کاتێک ئەو خانمە هونەرمەند
کۆنسێرتێکی خۆی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە، کە بەبێ سەرپۆش گۆرانی دەوت و ڤیدیۆکەشی
نزیکەی سێ ملیۆن بینەری هەبوو، دواتریش
هێزە ئەمنییەکان ئەو گۆرانیبێژە و ئەندامانی دیکەی تیپەکەی دەستگیرکرد و دواتریش
بە کەفالەت ئازادکران.