گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئێران و عێراق دەستپێدەكاتەوە

عیراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 178 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی دەستەی فڕۆکەوانیی شارستانیی ئێران ڕایگەیاند، لەسبەینێوە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئێران و عێراق لەلایەن کۆمپانیاو هێڵە ئاسمانییە ئێرانی و عێراقییەکانەوە دەستپێدەکەنەوە.


سەرۆکی دەستەی فڕۆکەوانیی شارستانیی ئێران ڕایگەیاند، دوای هەماهەنگییەکان لەنێوان تاران و بەغدا، بڕیار دراوە لەسبەینێوە گەشتە ڕاستەوخۆکانی فڕۆکەوانی بۆ گواستنەوەی گەشتیاران لەنێوان فڕۆکەخانەکانی هەردوو وڵات بەفەرمی دەستپێبکەنەوەو بەگوێرەی خشتەی ئاسایی گەشتەکان بکرێن.

هاوکات فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف ڕایگەیاند، سبەی یەکشەممە گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ ئێران دەستپێدەکەنەوە. بڕیارە ڕۆژانە سێ گەشتی ئێواران ئەنجام بدرێن.

لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتوە، پێشبینی دەکرێت جووڵەی گەشتە ئێرانییەکان بەگوێرەی خشتەی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی، لەڕۆژانی داهاتودا بەشێوەیەکی قۆناغ بەقۆناغ و هەڵکشاو ڕوو لەزیادبون بکات.