ئایا لەعێراق دابەشکردنی موچە دەبێتە 45 رۆژ جارێک؟ زەیدیی چی وتوە؟

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1016 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق زانیاری نوێ لەبارەی دۆخی ئابوری وڵاتەکە ئاشکرادەکات و دەڵێت، عەلی زەیدیی پێشنیاری دابەشکردنی موچەی لە هەموو 45 رۆژ جارێکدا رەتکردەوە.


یوسف کیلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئەم کابینەیەی حکومەت لەکاتێکدا دەستبەکاربوو کە وڵات لەدۆخێکی قورسی ئابوریدا بوەو بەدەست قەرز و ئاڵنگارییە داراییەکان ناڵاندویەتی ".

ئەوەشیخستەڕوو، بەهۆی کەمبونەوەی داهاتەکان، لەئێستادا پارەی پێویست بۆ موچەی فەرمانبەران بە قورسی دابین دەکرێت.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی وتیشی،" نابێت رێکارەکانی حکومەت ببێتە ئەرک لەسەر هاوڵاتیان و باریان قورس بکات، هەروەها رێگە نەدرێت بازرگانان قەیرانەکان بقۆزنەوەو نرخەکان بەرز بکەنەوە ".