شارپرێس:
پەرلەمانتارێکی پارتی ئاشکرای دەکات کە لایەنەکان رێکەوتون
کە رۆژی دوشەممەی داهاتوو لە دانیشتنێکی پەرلەماندا دەنگ لەسەر پڕکردنەوەی ئەو
وەزارەتانە بدرێت، کە تاکو ئێستا وەزیریان بۆ دیاری نەکراوە.
شێروان دوبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێکدا
ئاماژەی بەوەکرد،" لە نێوان هێز و فراکسیۆنە سیاسییە سەرەکییەکاندا،
لێکتێگەیشتن دروست بوە بۆ ئەوەی دوشەممە متمانە بە کاندیدانی ئەو وەزارەتانە
ببەخشرێت کە تا ئێستا لە کابینەکەی زەیدیدا یەکلایی نەکرابونەوە ".
ئەوەشیخستەڕوو،" پارتی
دیموکراتی کوردستان پشتیوانی لە حکومەتەکەی عەلی زەیدی دەکات لەپێناو پاراستنی
سەقامگیریی سیاسی و رێگریکردن لە پەکیەوتنی دامەزراوەکانی دەوڵەت ".