توێژینەوەیەک سودێکی گەورەی خواردنەوەی چای بۆ ڕێگریی لەنەخۆشییەکانی دڵ ئاشکرادەكات

تەندروستی

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 207 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تۆژینەوەیەکی نوێ لەسەر نزیکەی 500,000 کەس لە چین دەریخستووە کە خواردنەوەی بەردەوامی چا (3 جار یاخود زیاتر لە هەفتەیەکدا) مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دەمارە خوێن، وەک جەڵتەی مێشک و دڵ، بە ڕێژەی 11.2% کەمدەکاتەوە.

 
توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەم کاریگەرییە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی پێکهاتەی ئۆکسێنەر و دژە هەوکردن لە گەڵای چادا کە تەندرووستیی ئامرازەکانی خوێن دەپارێزن.

تۆژینەوەکە ئاماژە بەوە دەکات کە چای ڕەش بەهۆی بوونی ماددەی "سیافلاڤین" زۆرترین و جێگیرترین کاریگەریی پارێزەری هەیە، بەدوایدا چای سەوز دێت. نزمترین ئاستی مەترسیی لەلای ئەو کەسانە تۆمارکراوە کە ڕۆژانە نێوان 6 بۆ 8 پەرداخ چا دەخۆنەوە.

لە بەرانبەردا، ئامادەکردن و پلەی گەرمیی چا ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوە دەگێڕن؛ خواردنەوەی چای زۆر گەرم مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دەمارە خوێن بە ڕێژەی 16% زیاد دەکات و پەیوەندیداریشە بە زیاتربوونی مەترسیی شێرپەنجەی سوورێنچک.

جگە لەوەش، ئەم پاراستنە لەناو کەسانی قەڵەودا دیارتر بووە، بەڵام پسپۆڕان جەخت دەکەنەوە کە چاخواردنەوە بە تەنیا بەس نییە و دەبێت بەشێک بێت لە نموونەیەکی تەندروستی گشتگیر. 
لە کاتێکدا نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن هۆکاری یەکەمی گیانلەدەستدانن لە یەکێتیی ئەورووپادا، ئەم توێژینەوەیە ڕوانینییە و سەلمێنەری ڕاستەوخۆی پاراستنی ڕەهای دڵ نییە.