شارپرێس:
لەسەر داوای تورکیا، ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی حەوت وڵات بەشێوازی هاوبەشی (R4 + E3) لەشاری ئەستەنبوڵ کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی چەندین دۆسیەی ئەمنی و سیاسیی ناوچەکەو جیهان.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، تورکیا، سعودیە، پاکستان و میسر لەم کۆبونەوەیەدا بەشدارن.
بڕیارە دۆخی گەروی هورمز، پرسی فەلەستین، پێشهاتەکانی یەمەن و گەڕان بەدوای ڕێگاکانی کۆتاییهێنان بەشەڕی نێوان ڕوسیاو ئۆکرانیاش تاوتوێبكرێت.
هاوكات، نوسینگەی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بڵاوی کردەوە، تیشکی سەرەکی گفتوگۆکانی ئەوان لەسەر پرسی گەروی هورمزو بارودۆخی تایبەت بەسعودیە دەبێت.
بڕیارە کۆبونەوەکە لەلایەن هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیاوە سەرپەرشتی بکرێت و ئەمەش یەکەمین جارە ئەم گروپە لەوڵاتان بەم شێوەیە کۆببنەوە.