شارپرێس:
حکومەتی فیدراڵی عێراق لەهەنگاوێکی کتوپڕدا بۆ ڕزگارکردنی مەلەفی ئابورییو وزەی وڵات لەگەمارۆو ئاڵۆزییەکانی گەروی هورمز، پڕۆژەی کڕینی خێرای كهشتیى گواستنهوهى نەوتی خاوى خستە بواری جێبەجێکردنەوە، بهگوێرهى زانیارییەکانی لیژنەی نەوتو غازی پەرلەمانی عێراق، بڕیارە واز لەکۆمپانیا بیانییەکان بهێنرێتو بەغدا ببێتە خاوەنی گەورەترین كهشتیى دەریایی لەناوچەکەدا، بەتایبەت دوای ئەوەی تێچوی گواستنەوەی دەریایی بەهۆی قەیرانەکەوە بۆ نیوەی نرخی نەوتی هەناردەکراو بەرزبوەتەوەو ملیۆنان دۆلار زیانی لەخەزێنەی دەوڵەت داوە.
جاسم موسەوی ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، خاوەندارێتیی عێراق بۆ کەناری گواستنەوەی نەوتو كڕینى كهشتیى زهبهلاح، یارمەتیی وڵات دەدات لەقەیرانی داخرانی گەروی هورمز ڕزگاری بێتو ملیۆنان دۆلاریش بۆ خەزێنەی دەوڵەت دەگێڕێتەوە.
بهوتهى موسەوی، "ئهمڕۆ دوشەممە، لیژنەی نەوتی پەرلەمان لەگەڵ وەزیری نەوت کۆدەبێتەوە بەمەبەستی تاووتوێکردنی ئەو بڕیارانەی لەلایەن دەستەی ڕاوێژکاریی ناو وەزارەتەوە دەرچون کە یەکێک لەوانە جوڵەکردنە بۆ کڕینی كهشتیى گواستنەوەی نەوتى خاو".
ئهوهشى وت، "عێراق لەبری ئەوەی بۆ گواستنەوەی نەوتی خاو یان بەرهەمە نەوتییەکان پشت بەکۆمپانیا بیانییەکانو دەوڵەتان ببەستێت، دەبێت ببێتە خاوەنی كهشتیى گواستنەوەی تایبەت بەخۆی؛ بەتایبەت دوای ئەوەی تێچوی گواستنەوەی دەریایی بەهۆی قەیرانی گەروی هورمزەوە بۆ نزیکەی نیوەی نرخی نەوتی هەناردەکراو بەرزبوەتەوە".
موسەوی بەردەوام بوو وتی، "ئێمە هەنگاوی ڕاستەقینەمان بۆ کڕینی كهشتیى گواستنەوەی نەوت دەوێت نەک تەنها مەرەبەک لەسەر کاغەز بێت؛ عێراق دەبێت ببێتە خاوەنی گەورەترین كهشتیى دەریایی بۆ گواستنەوە لەناوچەکەدا، جوڵەیەک بەرەو کۆمپانیا جیهانییە بیانییەکان هەیە بۆ دابینکردنی سێ تا پێنج كهشتیى گواستنەوەی نەوت بۆ عێراق".
پێشتریش باسم محەممەد عەبادی وەزیری نەوت جەختی لەسەر پێویستیی پەلەکردن لەڕێکارەکانی کڕینی كهشتیى گواستنەوەی نەوت بۆ عێراق کردبوەوە.
عەبادی کاتی سەرۆکایەتیکردنی کۆبونەوەی دەستەی ڕاوێژکاریی وەزارەت ڕایگەیاندبوو، پێویستییەکی جدی بۆ کڕینی كهشتیى گواستنەوەی نەوت هەیە، چونکە ئەم بابەتە کاریگەریی گەورەی لەسەر پاڵپشتیکردنی پڕۆسەکانی هەناردەکردنی نەوتی عێراقو بەدیهێنانی داهاتی پاڵپشتیکەر بۆ بودجەی دەوڵەت هەیە.
ئاماژەی بەوەشکردبوو، وەزارەت لەکاتی ئێستاداو لەژێر سێبەری قەیرانی گەروی هورمزدا دوو ئامانجی گرنگی هەیە؛ یەکەمیان بابەتی هەناردەکردنی نەوتە، جەختیکردەوە، وەزارەت لەمانگی ڕابردوو و ئەم مانگەدا سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستهێناوە، بەوپێیەی ئاستی هەناردەکردن یەکسان بوە بەئاستی پێش دەستپێکردنی قەیرانەکە.
