دادگای فیدراڵی سکاڵای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستانی ڕەتکردەوەو دۆسیەی حکومەتی کاربەڕێکەری دواخست

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2360 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەدانیشتنێکی فەرمیی خۆیدا، بڕیاری کۆتایی لەسەر سکاڵایەکی تایبەت بەهەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان دەرکردو بەتەواوی ڕەتیکردەوە، دادگاکە لەڕونکردنەوەی بڕیارەکەیدا ڕایگەیاندوە، ناوەڕۆکی ئەو سکاڵایە لەدەرەوەی دەسەڵات‌و تایبەتمەندییە دەستورییەکانی ئەودایە، لەهەمانکاتدا مەلەفی فەرمیی ناساندنی حکومەتی هەرێمی کوردستانی وەک حکومەتێکی (کاربەڕێکەر) بۆ ناوەڕاستی مانگی داهاتوو دواخست.


دادگای فیدراڵی دوای تاووتوێکردنی یاسایی، سکاڵای ئەو لایەنانەی ڕەتکردەوە کە داوای هەڵوەشاندنەوەی خولی نوێی پەرلەمانی کوردستان یان ڕاگرتنی کارەکانیان دەکردو جەختی لەسەر پاراستنی شەرعییەتی دامەزراوە یاساییەکانی هەرێم کردەوە بەوپێیەی دەستوەردان لەم مەلەفەدا لەتایبەتمەندیی دادگاکەدا نییە.

لەلایەکی دیكه‌وه‌، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا دانیشتنی تایبەت بەسکاڵای ناساندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک کابینەیەکی کاربەڕێکەر (بەهۆی کۆتاییهاتنی ماوەی یاسایی یان ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانەوە) دوابخات؛ بەشێوەیەکی فەرمی ڕێککەوتی 14ی کانونی یەکەمی 2026ى وەک وادەی نوێی دادگاییکردن‌و بڕیاردان لەسەر ئەم مەلەفە دیاریکرا.