شارپرێس:
لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان مەراسیمی یادكردنەوە بۆهەردوو گەریلای شەهیدی هەپەگە بێكەس بێریتان و وڵات بێریتان بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەكەدا دایكی شەهید بێكەس بێریتان وتی "من زۆر سەربەرزم بە شەهیدبوونی ڕۆڵەكەم؛ كوڕەكەم تەنها شەهیدی بنەماڵەكەمان نییە، بەڵكو شەهیدی هەر چوار پارچەی كوردستانە و ئێمە وەك دایكان بەڵێن دەدەین كە هیوا و ئامانجەكانی بگەیەنینە سەركەوتن."
هاوكات بۆ ڕێزلێنان لە شەهید "وڵات بێریتان" كۆمەڵێك لە دایكانی ئاشتی بە دەم وتنەوەی درووشمی شۆڕشگێڕیی سەردانی ماڵی بنەماڵەی شەهیدیان كرد.
ئەمڕۆ هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە شەهیدبوونی نۆ گەریلای خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانی ڕاگەیاند كە لە ماوەكانی ڕابردوودا شەهید بوون.