دۆناڵد ترەمپ و عەلی زەیدی پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

عیراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 327 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە میانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا جەختی لە گرنگی پشتیوانیكردن لە سەقامگیری ناوچەكە و پاراستنی سەروەری وڵاتان كردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی زەیدی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە كە سەرۆك وەزیران پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ترەمپ كردووە، لەو پەیوەندییەدا گفتوگۆیان لەسەر دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە و پێشهاتە ئەمنییەكان و ئاسۆی قۆناغی داهاتوو كردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، باس لە گرنگی هەماهەنگی و ڕاوێژكاری نێوان هەردوو وڵات كراوە سەبارەت بە ئاستەنگەكانی ئێستا، كاركردن بۆ پشتیوانیكردن لە سەقامگیری ناوچەكە، و گرنگیدان بە دیالۆگ و دیپلۆماسی لە چارەسەركردنی قەیرانەكاندا‌و بەشداریكردن لە كۆنتڕۆڵكردنی گرژییەكان و ڕێگریكردن لە پەرەسەندنی ململانێكان.