شارپرێس:
عێراق بەدەست قەیرانێکی قوڵی کەمئاوییەوە دەناڵێنێت،
لەکاتێکدا حکومەت دەیەوێت لەڕێگەی ڕێککەوتنی نوێی لەگەڵ تورکیادا پڕۆژەی ئاودێری مۆدێرن
بهێنێتە کایەوە، شارەزایان هۆشداریدەدەن، ئەگەر بارودۆخەکە بەمشێوەیە بەردەوامبێت،
نەوەکانی داهاتوو ڕوبەڕوی کارەساتێکی ڕاستەقینە دەبنەوە.
عومەر عەبدولەتیف بەڕێوەبەری ڕوانگەی سەوزی
عێراق به(العالم الجدید)ى وتوه، تاکی عێراقی ڕۆژانە 403 لیتر ئاو بەکاردههێنێت،
ئەمەش بەرزترین ڕێژەی بەکارهێنانە لەسەر ئاستی جیهان کە تەنانەت لەو وڵاتانەش زیاترە
کە ئاوێکی زۆر زۆریان هەیە.
عەبدولەتیف هۆکاری ئەم کێشەیەی بۆ چەند خاڵێک
گەڕاندەوە لهوانهش، کشتوکاڵی کۆن، نزیکەی 70٪ بۆ 80٪ی ئاوی عێراق لەکشتوکاڵدا بەشێوازی
کۆنو ئاوپڕژاندنی سەر زەوی بەهەدەردەچێت، ههروهها زیادبونی دانیشتوانیش هۆكارێكى
دیكهیهو بۆ ئهمهش دهڵێت، "بەکاربردنی ئاو لەشارەکاندا لەشهش ملیار مەتر
سێجاوە بۆ ههشت ملیار مەتر سێجا تاساڵی 2035 زیاد دەکات".
بهبڕواى ئهو، خراپی تۆڕەکانیش مهترسیهكى
دیكهیهو جهختدهكاتهوه، "بۆرییەکانی گواستنەوەی ئاو کۆنو شکاونو ئاوێکی
زۆریان تێدا بەهەدەردەچێت، پارێزگای بەغدا لەڕێژەی بەهەدەرچونی ئاودا لەپلەی یەکەمدایە،
لەکاتێکدا پارێزگای بەسرە بەدەست خراپترینو پیسترین جۆری ئاوەوە دەناڵێنێت".
سەبارەت بەدۆسیەی ئاو لەگەڵ تورکیا، عەبدولەتیف
ڕەخنە دەگرێتو بۆچونى وایه، "ئەنكەرە تەنها بهگوێرهى پێداویستی پێشکەشکراوی
عێراق ئاو بەردەداتەوە، نەک وەک پشکێکی جێگیرو هەمیشەیی، ئەمەش لەکاتێکدایە کە
حکومەتی عێراق لەمدواییانەدا بڕیاریدا ڕێککەوتننامەی چوارچێوەیی ئاو لەگەڵ تورکیادا
چالاک بکات بۆ باشترکردنی کوالێتی ئاوو بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێ".
لەلایەکی دیکەوە، نەجم غازی شارەزای سەرچاوەکانی
ئاو، ئاماژە بەوەدەکات، "عێراقییەکان وا ڕاهاتون ئاو وەک شتێکی خۆڕایی سەیربکەن،
چونکە هەمیشە پێیانوابوە وڵاتەکەیان خاوەنی دوو ڕوباری گهورهى (دیجلەو فورات)ه،
چارەسەرەکەش تەنها لێدانی بیر یان ڕێککەوتن نییە، بەڵکو پێویستە پێوەری زیرەکی ئاو
(هاوشێوەی پێوەری کارەبا) دابنرێت تاوەکو عێراقیهكان ناچاربن دەست بەئاوەوە بگرنو
بهگوێرهى پێویستى بهكارى بهێنن".
غازی دەشڵێت، "هاوکاری لەگەڵ تورکیا پێویستییەکی
حەتمییە، چونکە سەرچاوەی ئاوەکە لەوێوە دێت، بەڵام پێویستە حکومەت ستراتیژییەکی ڕونو
بەهێزی ناوخۆیی هەبێت بۆ ڕێگریکردن لەم کارەساتە پێشئەوەی ساڵی 2035 نزیك بێتهوه".
