شارپرێس:
چاك شومەر، سەرۆكی دیموكراتەكان لە ئەنجومەنی پیران ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، شەڕ لەگەڵ ئێران دەبێت بوەستێت، ئاماژەی بەوەشكرد، ڕەنگە زۆرینەی پێشبینیكراوی پارتەكەی لە كۆنگرێس كۆنترۆڵی خۆی بەسەر بودجەی حكومەتدا بەكاربهێنێت بۆ فشار دروستكردن بۆ كۆتاییهێنان بە ململانێكان.
شومەر لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا وتی "ئەم شەڕە دەبێت بوەستێت. دەبێت كۆتایی پێبێت كۆنتڕۆڵكردنی خەرجییەكان لەلایەن كۆنگرێسەوە یەكێكە لەو ئامرازانەی دەبێت سودی لێ وەربگیرێت بۆ سنوورداركردنی سەرۆكێك كە بەبێ ڕەزامەندی گەلی ئەمریكا دەچێتە شەڕەوە".
هاوكات جێگری سەرۆكی ئەمریكا جەی دی ڤانس هۆكاری زیانەكانی كۆماریخوازەكانی لە هەڵبژاردنەكانی نیوە خولدا بۆ شەڕ لەگەڵ ئێران گەڕاندەوە.
لە پۆستێكدا ڤانس دەڵێت: هۆكاری دۆڕانمان شەڕە.