شارپرێس:
ئیال زامیر، سەرۆكی ئەركانی سوپای ئیسرائیل ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، سوپای ئیسرائیل لە ئامادەباشییەكی زۆردایە بۆ چاودێریكردنی پێشهاتەكان لە هەردوو گۆڕەپانی شەڕ لەنزیك و دوور.
لە میانی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی فەرماندەیی باكوردا، سەرۆكی ئەركانی سوپای ئیسرائیل وتی "رێگە نادەین حیزبوڵا ژێرخانی تیرۆریستی لە ناوچەكە دابمەزرێنێت. هەر هەوڵێكی دوژمن بۆ چەسپاندنی خۆی، بەهێزكردنی بوونی خۆی، یان هەڕەشەكردن لە پێكهاتەكانی باكور، وەڵامدانەوەی دەستبەجێ و بەهێزی بەرەوڕوو دەبێتەوە".
زامیر لە درێژەی قسەكانیدا وتی: "سوپای ئیسرائیل ئامادەیە بۆ لێدانی ئەو دوژمنەی كە هەوڵی زیانگەیاندن بە ئێمە دەدات، وەك ئەوەی لە ڕابردوودا كردوومانە".