یەکەم پەیامی مەسرور بارزانی دوای کاراکردنەوەی پەرلەمان

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4277 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مەسرور بارزانی رایگەیاند، کاراکردنەوەی پەرلەمان، پابەندبوون و پێگیریکردنە بە جێبەجێکردنی پرۆسەی دیموکراسی، دەشڵێت،" داوا لە گشت لایەنەکان دەکەم، لە پێناو بەرژەوەندیی نیشتیمانی، بێنە پێشەوە، بۆ ئەوەی پێکەوە، خزمەتێکی شایستەتری گەل و نیشتمانمان بکەین و دەسکەوتە دەستوورییەکانمان بپارێزین.دەستوورییەکانمان بپارێزین ".



مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەپەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرۆکی هەڵبژێردراوی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و جێگر و سکرتێری پەرلەمان دەکەم، هەروەها پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە ئەندام پەرلەمانە نیشتمانپەروەر و تێکۆشەر و چاونەترس و خەمخۆرەکانی هەرێمی کوردستان دەکەم بۆ پارێزگاریکردن لە شەرعیەت و کاراکردنەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ".

‏مەسرور بارزانی وتیشی،" بڕیاری ئەمڕۆی ئێوە، وەفادارییە بۆ خوێنی شەهیدان و ویستی دەنگدەران و ئەم هەنگاوە، سەرخستنی ئیرادەی خەڵکی کوردستانە. کاراکردنەوەی پەرلەمان، پابەندبوون و پێگیریکردنە بە جێبەجێکردنی پرۆسەی دیموکراسی ".

‏مەسرور بارزانی پەیامێک ئاراستەی یەکێتی و لایەنە بەشدارنەبوەکانی دیکە دەکات و دەڵێت،" هیوادارم لە ڕۆژانی داهاتوودا، ئەندام پەرلەمانەکانی تریش، بەشداریی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان بکەن و ئەرکی نیشتمانی و شەرعی و ئەخلاقیی خۆیان جێبەجێ بکەن و لە ئاستی بەرپرسیاریەتیی و  متمانەی دەنگدەرانیان بن ".

‏راشیگەیاند، " هەر لێرەشدا داوا لە گشت لایەنەکان دەکەم، لە پێناو بەرژەوەندیی نیشتیمانی، بێنە پێشەوە، بۆ ئەوەی پێکەوە، خزمەتێکی شایستەتری گەل و نیشتمانمان بکەین و دەسکەوتە دەستوورییەکانمان بپارێزین ".