شارپرێس:
دواى بونى به‌سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، د.ڤالا فه‌رید زانیارییه‌كى گرنگى ئاشكراكرد له‌باره‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى پهرلهمانو جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان دژى هیچ لایه‌نێك نییه‌و داواشده‌كه‌ین هه‌موو فراكسیۆنه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كۆبونهوهكانو به‌شداریى بكه‌ن".
د. ڤالا فه‌رید دواى ئه‌وه‌ى به‌ده‌نگى 52ى په‌رله‌مانتارى ئاماده‌بونى نێو هۆڵى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان وه‌ك سه‌رۆكى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى سازكرد‌و وتى، "ئه‌مڕۆ ڕێز لهدیموكراسیهتو ده‌نگى خه‌ڵك گیرا، بۆیه ڕایده‌گه‌یه‌نین، كۆبونه‌وه‌و هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى، دژى هیچ لایه‌نێك نییه‌و داوا له‌سه‌رجه‌م فراكسیۆنهكانو ئه‌ندامه‌كانیان ده‌كه‌ین بگه‌ڕێنه‌وه پهرلهمانو به‌شداریى له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مان بكه‌ن".
سه‌باره‌ت بهمهترسیهكانیش له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆكى په‌رله‌مان وتى، "هه‌رێمى كوردستان یه‌ك قه‌واره‌ى یه‌كگرتوى ده‌ستورییه".
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ش ئاخۆ ئه‌م ده‌سته‌یه‌ى هه‌ڵبژێردراوه كاتییه یان هه‌میشه‌یی، د.ڤالا فه‌رید جه‌ختیكرده‌وه، "ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كاتیى نییه، چونكه به‌هه‌ڵبژاردن كراوه‌و قابیلى گۆڕانكاریى نییه له‌هیچ بارودۆخێكدا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، "به‌گوێره‌ى یاسا‌و ده‌ستورو یاسا بهركارهكانى هه‌رێمى كوردستان، كارده‌كه‌ین بۆ هه‌ڵبژاردنى لیژنه‌ى یاسایى پهرلهمانو دواتریش هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى ههرێمو پاشانیش پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان".
ئه‌وه‌شى وت، "پێشتر بانگه‌وازمان كردوه بۆ هه‌موو حزب‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان تاوه‌كو فراكسیۆنه‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه په‌رله‌مان بۆ كاراكردنه‌وه‌ى پهرلهمانو به‌شداریكردنیان له‌كۆبونه‌وه‌كانى حكومه‌تدا".
