شارپرێس:
وەزیری کار و
کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم داوای لەسەرۆک وەزیرانی هەرێم کردوە لەبودجەی 2027دا بڕی 467 بۆ موچەی سودمەندبوانی تۆڕی کۆمەڵایەتی و کەسانی خاوەن پێداویستی
تایبەت تەرخان بکرێت.
کوێستان محەمەد،
وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی
"واع"ی عێراقی راگەیاندوە،" بەپێی ماددەکانی (14، 30، 32)ی
دەستوری عێراق، بەنوسراوی فەرمی داوامان لە عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیران کردوە ساڵانە 467 ملیار دینار بۆ سودمەندبوانی تۆڕی کۆمەڵایەتی و کەسانی خاوەن پێداویستی
تایبەت تەرخان بکرێت ".
ئەوەشیخستەڕوو،"
لە ساڵی 2015وە موچەی تۆڕی کۆمەڵایەتی لەهەرێم راگیراوە،
هەروەها لە 2013وە تۆمارکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت
راگیراوە".
کوێستان محەمەد
وتیشی،" لەئێستادا زیاتر لە 100 هەزار خێزانی کەمدەرامەت و 30 هەزار کەسی خاوەن پێداویستی تایبەت چاوەڕوانی وەرگرتنەوەی ماف و
شایستە یاساییەکانیانن ".
وەزیری کار و
کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم باسی لەوەشکرد،" داواشمان لە سەرۆک وەزیران کردوە موچەی
کەسانی خاوەن پێداویستی لەهەرێم لە 150 هەزار دینارەوە بۆ 250 هەزار
دینار زیادبکرێت ".