شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لەڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا، دەستگیرکردنی قاچاخچییەکی مەترسیداری ڕاگەیاند کە بەرپرس بوە لەکارەساتێکی دڵتەزێن کە تێیدا سێ منداڵی یەک خێزانی خەڵکی شاری سلێمانی لەکاتی کۆچی نایاساییدا گیانیان لەدەستدا.
ماوەیەک پێش ئێستا، خێزانێکی خەڵکی شاری سلێمانی بەمەبەستی کۆچکردن بۆ دەرەوەی وڵات، متمانەیان بەقاچاخچییەک کردبوو؛ بەڵام لەکاتی بەقاچاخپردنهكهیاندا، لەڕوبارێکی ناوخاکی تورکیادا لەڕێگەی بەلەمی چوپەوە، بەلەمەکەیان وەرگەڕاو ژێرئاو کەوت، ئەم ڕوداوەش بوە هۆکاری خنکانو گیانلەدەستدانی سێ منداڵی ئەو خێزانە بەناوەکانی (هەستیار، هەریادو میلا).
ئاسایشى پارێزگاى ههولێر نوسیویهتى، "پاش ڕوداوەکە، هێزەکانمان دەستیان بەبەدواداچونی وردو کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگریی کرد، تا دواجار توانییان ناسنامەی قاچاخچییەکە (ڕ. ئە. م.) ئاشکرابکەن، پاش گەڕانەوەی تۆمەتبارەکە بۆناو خاکی هەرێمی کوردستان، لەسەر بنەمای بڕیاری ڕاستەوخۆی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، لەئۆپهراسیۆنێکی تایبەتدا دەستگیرکراو ڕادەستی لایەنی یاسایی کرا بۆ وەرگرتنی سزاکەی".