شارپرێس:
جێگری سەرۆكی گشتی ئاكپارتی ڕایگەیاند "ڕەوتی پرۆسەی چارەسەری بەردەوامەو هیچ كێشەیەك بوونی نییە ".
ئەفكان ئالا بە بۆنەی ٢٤مین ساڵیادی دامەزراندنی ئاكپارتی بۆ میدیای فەڕمی توركیا وتی، ڕەوتی پرۆسەی چارەسەری بە پێی پلان دەچێتە پێشەوە و تووشی هیچ گیر و گرفتێك نەبووە، ، گۆڕانكارییەكان لە سوریا و عێراق دەرخەری ڕوونی ئەو بابەتەیە كە هەموو شتێك بە پێی پلان دەچێتە پێشەوە.
دەشڵێت، ڕەوتی چارەسەری بەهەمان شێوە كە پێشبینیمان بۆ دەكرد، بەردەوامە، هیچ ڕاوەستان و یان كێشەیەك بوونی نییە. گۆڕانكارییەكان لە سوریا و عێراق و ئەو دانوستانانەی كە ئەنجاممان داون، دەرخەری ڕوونی ئەو بابەتەیە كە هەموو شتێك بە پێی بەرنامە دەچێتە پێشەوە.