شارپرێس:
محەممەد موخبر ڕایگەیاند، بنەما بەرگرییەکانی
ئێران گۆڕانکارییەکی خێرا بەخۆوە دەبینێت، دهشڵێت، "لەکاتی ئەنجامدانی هەر دەستدرێژییەک
بۆسەر وڵاتەکە، جوگرافیای هەڕەشەکە سنوری جوگرافیای وەڵامدانەوەکە دیاریناکات".
محەممەد موخبر ڕاوێژکاری موجتهبا خامنهیى ڕێبهرى
باڵاى ئێران لهپهیامێكدا دهڵێت، "ستراتیژى بەرگریی ئێران شایەتی گۆڕانکارییەکی
خێرایە، مەودای ڕێگریکردن (پەرچەکردار)یش لەچوارچێوەی هەرێمی تێپەڕیوە، هاوكات پێگەو
سەرچاوەی هەڕەشەکان هیچ جۆرە سنوردارکردنێک بەسەر شێوازی وەڵامدانەوەکەدا ناسەپێنن".
موخبر ڕایگەیاند، ستراتیژهكه گۆڕانکارییەکی
خێرا بەخۆوە دەبینێت، ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی ئەنجامدانی هەر دەستدرێژییەک بۆسەر
وڵاتەکە، جوگرافیای هەڕەشەکە سنوری جوگرافیای وەڵامدانەوەکە دیاریناکات.
ئهوهشى وت، "سەرلەنوێ پێناسەکردنەوەی
مەودای ڕێگریکردنی ئێمە، لەچوارچێوەی ناوچەیی تێپەڕیوە؛ بۆیە چیتر سەرچاوەی هەڕەشەکە،
مەوداکەی یان شوێنەکەی، نابنە کۆسپو بەربەست لەبەردەم هەژمارەکانی پەرچەکرداری ئێمەدا".
لەو چوارچێوەیەدا، عەمید حسێن موحیبی وتەبێژی
سوپای پاسداران پشتڕاستیکردەوە، لەئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ لەگەڵ ئەمریکادا، هیچ
سنورێکی جوگرافی بونی نابێت، ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای پاسداران دیاریکردنی ئامانجی
نوێو نەخشەسازیی پڕۆسەی سەربازیی لەناوچە جوگرافییە نوێیەکاندا خستوەتە ناو بەرنامەی
کارەکانییەوە.
عەمید موحیبی پێناسەی "ڕێگریی ئەوپەڕی"
کردو وتی، "لەمەودوا هیچ وڵاتێک ناتوانێت هەڵوێستێکی سیاسیى دژ بەئێران بگرێتەبەر،
چ جای ئەوەی چاوی تەماحی بڕیبێتە خاکەکەیەوە".
پێداگری لەسەر پابەندبون بەڕێنماییەکانی ڕێبەری
باڵای شۆڕشو کۆماری ئیسلامی، موجتەبا خامنەیی کردەوەو ڕایگەیاند، ئەو فەرمانانە وەرچەرخانو
بەشێکی نوێیان لەمێژوی جەنگدا واڵاکردوە.
لەم ئاڕاستەیەشدا، ئیبراهیم عەزیزی سەرۆکی لیژنەی
ئاسایشی نیشتمانی لەپەرلەمانی ئێران جەختیکردەوە، ئێران وەڵامی هەر جۆرە هەڕەشەیەک،
دەستبەجێو بە توندییەکی زۆر زیاتر لەجاران دەداتەوە، پێداگریشی کرد، هیچ جۆرە
سنوردارکردنێکی جوگرافی لەسەر ئامانجەکانیان لەئارادا نابێت.
