شارپرێس:
بەدر عەبدولعاتی وەزیری دەرەوەی میسر ڕۆژی یەكشەممە دووپاتی كردەوە كە قاهیرە هەوڵە دیپلۆماسییەكانی چڕتر دەكاتەوە بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكانی ناوچەكە و ڕێگریكردن لە هەر جۆرە ڕوبەڕوبوونەوەیەكی سەربازی لە ماوەی داهاتوودا.
عەبدولعاتی ڕونیشیكردەوە، میسر ڕاوێژی چڕوپڕ لەگەڵ ئێران، ئەمریكا و سعودییە ئەنجام دەدات، جگە لە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو، توركیا و پاكستان، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی گرژییەكان و بەرزكردنەوەی ئاسۆی گەیشتن بە چارەسەری دیپلۆماسی.
ئاماژەی بەوەشكرد، قاهیرە هیوادارە ڕۆژانی داهاتوو شایەتحاڵی سەركەوتنی عەقڵ و حیكمەت و بەهێزبوونی دیالۆگ و گەڕانەوە بۆ سەر مێزی دانوستان بێت.