خۆپیشاندان لە چەند وڵاتێكی ئەوروپا دەستیپێكرد

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 320 جار خوێندراوه‌ته‌وه



شارپرێس:
ئەمڕۆ شەممە خۆپیشاندان و ئاڵۆزی لە چەند وڵاتێكی ئەوروپا دەستیانپێكردەوە و بە هەزاران پۆلیس و هێزی ئەمنی بڵاوەیان پێكراوە.

 لە چەند شارێكی ئەڵمانیا كەمێك پێش ئێستا خۆپیشاندان دەستیپێكرد، بڕیارە گەنجان لە سەرانسەری زیاتر لە ٣٢ شاری ئەڵمانیادا كۆببنەوە لە بزووتنەوەیەكی بەرفراواندا بەناوی نەوەی زێد. 

بزووتنەوەكە پێشبینی زیاتر لە ١٥٠ هەزار بەشداربوو دەكات، لەنێویاندا خوێندكاران و گەنجان، كە هاوكاتە لەگەڵ چالاكییە هاوشێوەكان لە وڵاتانی دیكەی ئەوروپا لەوانە فەرەنسا.

  لەلایەكی دیكەوە لە چەند شارێكی فەڕەنسا خۆپیشاندانەكان دەستیانپێكردەوە و هێزێكی زۆری ئەمنی بڵاوەی پێكراوە بۆ ڕێگری لە گرژی و ئاژاوە.


لەئیتالیاش خۆپیشاندان دەستیپێكردووە داوای كەمكردنەوەی خەرجییەكان دەكرێت لەگەڵ باشكردنی ڕەوشی گوزەرانی خەڵك.

لە ئەلبانیا لە تیرانەی پایتەخت خۆپیشاندەران داوای دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیران دەكەن و لەسەر چەند شەقامێك ئاگریان كردووەتەوە.

لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا لە پۆڵەندا خۆپیشاندانەكان لەوارشۆ دەستیانپێكرد، بەڵام ئەم خۆپیشاندانانە بۆ باشكردنی گوزەرانی خەڵك نین، بەڵكو بەهۆی ئاڵۆزییە سیاسییەكانەوەیە كە بە هەوڵی كودەتا ناوی دەبرێت.

بەیانی زووی ڕۆژی شەممە حكومەتی پۆڵۆنیا كاروبارەكانی  دادگای دەستوری ڕاگرت و ئەوەش وەك هەوڵی كودەتا و دورخستنەوەی سەرۆكی وڵات لێكدرایەوە و سەرۆكی وڵاتەكە گەشتێكی بۆ ئەفریقا ڕاگرت و گەڕایەوە.

خۆپیشاندەران لەبەردەم دادگای دەستوری لە وارشۆ كۆبوونەوە و دژی حكومەت وەستاون بۆ بڕیارەكەی لەسەر دادگاكە، ئەوان پشتیوانی لەسەرۆكی وڵاتەكە دەكەن.