شارپرێس:
دەستەی کەشناسیی عێراق، شه‌وى ڕابردوو نه‌خشه‌یه‌كى بڵاوكردهوهو پێشبینیكرد،
کاریگەریی ناسەقامگیریی کەشوهەوا لەسەر ئاسمانی هەندێک لەشارەکانی وڵاتەکەدا بەردەوامبێت،
به‌ڵام لەشوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیكه جیاواز ده‌بێت.
به‌گوێره‌ى بەیاننامەیەکی دەستەکە، لەماوەی 24 کاتژمێری داهاتودا
بارانبارین چەند ناوچەیەکی جیاوازى باشور‌و باکوری وڵات‌و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە،
به‌ڵام ئه‌گه‌رى بارانبارین لەبەغداو ناوچەكانى ناوەڕاستدا کەمو لاوازه.
دەستەی کەشناسی ئه‌م نەخشەیەى خواره‌وه‌ى بڵاوکردوەتەوە، تێیدا کۆی بڕی
بارانبارینی پێشبینیکراو لەماوەی 24 کاتژمێری داهاتودا نیشانده‌دات.