ئەمریکا 10 فڕۆکەی بارهەڵگری ڕەوانەی بنکەکانى ئیسرائیل کرد

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 184 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەماوەکانی رابردودا سوپای ئەمریکا نزیکەی 10 فڕۆکەی بارهەڵگری ڕەوانەی بنکە سەربازییەکانى ئیسرائیل کردوە، میدیاکانی ئیسرائیل و ئەوروپاش پێشبینی دەستپێکردنەوەی گەڕێکی دیکەی جەنگ دەکەن.

ئاژانسی هەواڵی “یۆرۆنیوز” لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردەوە، ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە ئارادایە و واشنتۆن 10 فڕۆکەی بارهەڵگری سەربازیی لە بنکەی “فۆرت بلیس” لە ویلایەتی تێکساسەوە ڕەوانەی بنکە ئاسمانییەکانی “عۆڤدا” و “نەڤاتیم” لە ئیسرائیل کردوە.

هاوکات بەرپرسێکی ئیسرائیلی بە دەستەی پەخشی وڵاتەکەی ڕاگەیاندوە، تەلئەبیب و واشنتۆن لە نزیکەوە هەماهەنگی دەکەن و خۆیان بۆ هەموو ئەگەرەکان ئامادە دەکەن، تا ئەو کاتەی بڕیاری کۆتایی لەلایەن دونالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوە دەدرێت.