کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکرادەکرێت؛ ئایا باران دەبارێت؟

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 634 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکرادەکات و دەڵێت، لەزۆربەی ناوچەکان باران دەبارێت.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئەمڕۆ هەینی ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، بارانبارین بە پچڕپچڕی لەسنوری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ دەبارێت و پاشان کاریگەریەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی ئیدارەی سۆران، ڕاپەڕین، پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە هەندێک کات بارانبارین بەشێوەی تاوەباران و هەورەبروسکە دەبێت".

ئەوەشیخستەڕوو، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری هەرێم ئەگەری باران بارین کەمتر دەبێت لەشەودا کەش سەقامگیر دەبێت .

لەبارەی کەشوهەوای سبەی شەممە، کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و دەوربەری .

بەپێی پێشبینییەکان، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەینێ بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر: 27 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی

دهۆک: 25 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی

سۆران : 21 پلەی سیلیزی

پیرمام: 23 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 27 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 32 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی