شارپرێس:
سندوقی نێودەوڵەتیی دراو (IMF) ڕایگەیاند
کە سەرقاڵی ئامادەکردنی بەرنامەیەکی نوێی قەرزدانە بۆ عێراق، دوای ئەوەی ئابوورییەکەی
بەهۆی لێکەوتەکانی جەنگی سەر ئێرانەوە زیانێکی گەورەی بەرکەوتووە.
جولی کۆزاک، وتەبێژی سندوقەکە ڕایگەیاند کە پلانەکەیان
بریتییە لە پەیوەندیکردن بە دەسەڵاتدارانی بەغدا بۆ تێگەیشتن لە کارە لەپێشینەکانیان
و چارەسەرکردنی خاڵە بێهێزەکان، بەمەبەستی دیاریکردنی باشترین ڕێگا بۆ پشتیوانیکردنیان
لەڕێگەی بەرنامەیەکی داراییەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد کە عێراق پێش جەنگەکەش بەدەست کێشەی
توندی دارایی و کەمیی داهاتی ناونهوتییەوە دەیناڵاند.
پێشتر کریستالینا گۆرگیڤا، بەڕێوەبەری گشتیی سندوقەکە
ئاشکرای کردبوو کە عێراق داوای بەرنامەیەکی نوێی پشتیوانیی کردووە. ناوبراو ئاماژەی
بەوەدا کە هەرچەندە گەشەی ئابووریی جیهانی خۆڕاگر بووە، بەڵام کاریگەریی ململانێکان
جیاوازە و ئابوورییە سستەکان تووشی زیانی بەرفراوان دەبنەوە.
لە دوای هەڵگیرسانی جەنگ لە 28ی شوباتی 2026، ئێران جووڵەی
دەریاوانی لە گەرووی هورمز سنووردار کردووە، کە زۆربەی ناردنەدەرەوەی وزەی عێراق بەوێدا
تێدەپەڕێت. هەروەها واشنتۆن گەمارۆی خستۆتە سەر بەندەرەکانی ئێران.
سندوقی نێودەوڵەتیی دراو پێشبینی دەکات ئابووریی عێراق بەڕێژەی
16% دابكشێت. دوا بەرنامەی عێراق لەگەڵ سندوقەکە لە ساڵی 2019 کۆتایی هات، و تا ساڵی
2030 بڕی 428 ملیۆن دۆلار سوودی قەرزەکانی لەسەر کەڵەکە دەبێت.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
