شارپرێس:
قەتەر ڕۆژی پێنجشەممە ڕەتیكردەوە دەستوەردان لە هەڵبژاردنەكانی ئیسرائیلدا بكات یان پارەی بۆ هەر چالاكییەك دابین كردبێت كە ئامانج لێی كاریگەریدانان بێت لەسەر دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكان.
لە بەیاننامەیەكدا، ماجید ئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند، تۆمەتەكان دژ بەیەكن، لە بانگەشەی كڕینی لایەنگری بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانەوە تا دەگاتە پارەداركردنی چەپی ئیسرائیل و كاریگەریدانان لەسەر دەنگدەرانی عەرەب.
ئاماژەی بەوەشكردووە، وەك ئەوە وایە بەپێی ئەم تۆمەتانە ئێمە تەواوی دیمەنی سیاسی ئیسرائیل كۆنتڕۆڵ بكەین.
ئەنساری ئەو تۆمەتانەی بە "بێ بنەما و بێمانا و مەترسیدار" وەسف كرد و ئاماژەی بەوەدا كە دووبارە بەكارهێنانی ناوی قەتەر لە قسەكانی هەڵبژاردندا، ڕەنگدانەوەی زیادەڕۆییە لەنێو هەندێك بازنەی سیاسی و میدیایی ئیسرائیلدا.