پەنتاگۆن ٤٧ ملیار دۆلاری لەشەڕی ئێران خەرج كردووە

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 108 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
ئەو زانیاریانەی لەلایەن وەزارەتی بەرگری ئەمریكاوە بڵاوكراونەتەوە دەریدەخەن كە سوپای ئەمریكا تا ئێستا زیاتر لە ٤٧ ملیار دۆلاری لە شەڕ لەگەڵ ئێران خەرجكردووە، كە زیاتر لە ٢٥% زیادیكردووە بە بەراورد بە خەمڵاندنی وەزارەتەكە.

گەورەترین پشكی خەرجی شەڕەكە كە زیاتر لە ٢٩ ملیار دۆلار بووە، بۆ تەقەمەنی بەكارهێنراو تەرخانكراوە، ئەمە جگە لەوەی زیاتر لە شەش ملیار دۆلار بۆ ئامێرە سەربازییەكان تەرخانكراوە.

ئامارەكان بە ڕوونی ئاماژەیان بەوە نەكردووە كە ئایا ئەمە چاككردنەوەی زیانەكانی بنكەكانی ئەمریكا دەگرێتەوە كە بەهۆی هێرشی مووشەكی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێرانەوە تووشی زیان بوون یان نا.

بەپێی دوایین خەمڵاندنەكان، هێزی ئاسمانی ٧.٦ ملیار دۆلاری خەرج كردووە بۆ ئۆپەراسیۆنی فڕۆكە شەڕكەر و بۆمبهاوێژەكان.