ئاژانسی وزە: هیچ بەڵگەیەك بۆ نوێكردنەوەی بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران نییە

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 220 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ڕافائیل گرۆسی سەرۆكی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند، هیچ بەڵگەیەك نییە كە ئێران هەوڵی نۆژەنكردنەوەی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی دابێت كە بەهۆی هێرشە سەربازییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیلەوە زیانیان پێگەیشتووە لەمساڵ یان ساڵی ڕابردوودا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی دەستپێكردنی هێرشەكەی ئەمریكا بۆ سەر ئێران لە 28ی شوباتدا، پێشگرتن بووە لە پەرەپێدانی چەكی ئەتۆمی تاران، دووپاتی كردەوە كە هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر شوێنە ئەتۆمییەكانی ئێران، بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانی بەتەواوی لەناوبرد.

گرۆسی داوای لە ئێران كرد كە ڕێگە بە پشكنەران بدات بچنە سەرجەم شوێنە ئەتۆمییەكان، لەوانە ئەو شوێنانەی كە بەهۆی هێرشە سەربازییەكانەوە زیانیان بەركەوتووە.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە دوای هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر شوێنە ئەتۆمییەكانی ئێران، نەیتوانیوە دۆخی كۆگای یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران تا ئاستی نزیك لە دروستكردنی بۆمبی ئەتۆمی، پشتڕاست بكاتەوە.