تورکیا لەبارەی تێکەڵکردنی یەپەشە و سوپای عێراق هاتەدەنگ

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3955 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای ئەوەی زیاتر لە پێنج هەزار شەڕڤانی یەپەشە لەشنگال بەفەرمی چونە ناو سوپای عێراق، وەزارەتی بەرگری تورکیا پێشوازی لەو هەنگاوە کرد و بەئاساییبونەوەی دۆخی قەزاکە ناوی دەبات.


وەزارەتی بەرگری تورکیا لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" پێشوازی لە هەوڵەکانی حکومەتی عێراق دەکەین بۆ بەهێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت و گەڕانەوەی قەزای شنگال بۆ دۆخی ئاسایی خۆی".

وەزارەتی بەرگری تورکیا باسی لەوەشکرد،" کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی شنگال لەلایەن هێزە ئەمنییە عێراقییەکانەوە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو سەقامگیری بەردەوامیی ناوچەکە ".