دۆناڵد ترەمپ: ڕەوشی ناتانیاهۆ زۆر باشە

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 353 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
 ئەمڕۆ چوارشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەبارەی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی كنێستی ئیسرائیلەوە ڕایگەیاند، پاڵپشتیی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلی كردووەو ئێستا ڕەوشی زۆر باشە.

ترەمپ بە ماڵپەڕی ئەكسیۆسی ڕاگەیاند: لە سەرەتادا هەواڵێكی خراپم پێگەیشت سەبارەت بە چانسی نەتانیاهۆ، بەڵام ئێستا ڕەوشی زۆر باشە و پاڵپشتی باشم كردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هێشتا بیرم لەوە نەكردۆتەوە دەستوەردان بكەم بۆ یارمەتیدان لە پێكهێنانی حكومەتێكی نیشتمانی بە سەرۆكایەتی ناتانیاهۆ و لێكۆڵینەوە لەوە دەكەم.

ئەنجامە سەرەتاییەكانی هەڵبژاردنەكانی ئیسرائیل، دوای ژماردنەوەی نزیكەی 86%ی دەنگەكان، دەریخست كە هاوپەیمانییەكەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیران لە پێشەنگدایە و 53 كورسی لە كنێستدا بەدەستهێناوە، لەكاتێكدا 48 كورسی بۆ ئۆپۆزسیۆن بە سەرۆكایەتی گادی ئایزنكۆت بەدەستهاتووە‌و لایەنە عەرەبییەكانیش ١٩ كورسی بەدەست دەهێنن.