شارپرێس:
لیژنەی باڵای ئامادەکاری فێستیڤاڵی هەنار لەپارێزگای هەڵەبجە،
بڕیارێکی به‌په‌له‌ى دەرکردو ڕایگەیاند، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه لەسەرجەم ناوه‌نده‌كانى
خوێندنى سنوری پارێزگاکە ده‌وام ڕاده‌گیرێت، ئەم بڕیارە بەسەرۆکایەتیی ڕاستەوخۆی پارێزگاری
هەڵەبجە دراوە، بەمەبەستی ڕێکخستنی کاروباری ناوخۆیی‌و ڕێگریی لەدروستبونی لۆد‌و قەرەباڵغی
لەنێو پارێزگاکەدا.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى شارپرێس، لیژنەی باڵاى ئاماده‌كارى
فێستیڤاڵى پایزه‌و هه‌نار له‌هه‌ڵه‌بجه دواى كۆبونه‌وه‌ى بڕیاریداوه به‌ڕاگرتنی دەوامی
فەرمی بۆ سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى خوێندن وەک کارئاسانییەک بوە
بۆ دانیشتوانی شارەکەو گه‌شتیاران تا لەکاتی بەڕێوەچونی چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکەدا
توشی کێشەی هاتوچۆو پەککەوتن نەبن.
بەهۆی ئەو ئامادەکارییە بەرفراوانە کولتوریی‌و بازرگانییەی
بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایزی هەڵەبجە کراوە، پێشبینیدەکرێت، ئه‌مڕۆو سێ ڕۆژى دیكه، ژمارەیەکی
پێوانەیی‌و بێوێنە لەگەشتیارانی ناوەڕاست، باشوری عێراق‌و ناوچه جیاجیاكانى هەرێمی
کوردستان، ڕوو لەشارەکە بکەن؛ لەبەرئەوە بڕیاری ڕاگرتنى ده‌وام دراوە تا ڕێگه‌کان بۆ
پێشوازیکردن
