ئایزنكوت هۆشداری دەدات، ناتانیاهۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەكان ڕەتدەكاتەوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 609 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

گادی ئایزنكوت سەرۆكی پارتی یەشار و سەرۆك ئەركانی پێشووی سوپای ئیسرائیل و ركابەرە سەختەكەی ناتانیاهۆ، هۆشداری دەداتە لایەنگرانی زۆرترین بەشداری بكەن تا ڕێگربن لە تانەدانی ناتانیاهۆ لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان.

هاوكات ئایزنكۆت درێژكردنەوەی وادەی دەنگدانی بۆ دوو كاتژمێر ڕەتكردەوە كە هاوپەیمانییەكەی ناتانیاهۆ داوای كردبوو بۆ كۆكردنەوەی زۆرترین دەنگدەر.

پارتەكەی ئایزنكوت دەڵێت هیچ پاساوێك بۆ درێژكردنەوەی وادەی دەنگ نییە ئەوە ئامادەكاری دەكات بۆ دروستكردنی گومان لەپاكی هەڵبژاردنەكان.

ئایزنكۆت دەڵێت، ناتانیاهۆ ئامادەكاری بۆ تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەكات، تكایە بەشداری لە دەنگدان بكەن كاربكەن بۆ ڕووخاندنی خراپترین حكومەت لە مێژووی ئیسرائیلدا.

ئایزنكۆت هەروەها دەڵێت ڕێگانادات دەوڵەتی فەلەستین دروست بێت و پشتیوانی كۆمەڵگای نیشتەجێبوون دەكات.